کوردپرێس: بەپێی ڕاپۆرتێکى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژى داعش کە ماڵپەڕى سپۆتینکى ڕووسی بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵى ٢٠١٤وە تا مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵ لە عێراق و سووریا، ٣٣ هەزار و ٩٢١ جار هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ڕێکخراوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، لە کۆی چالاکییە هاوبەشەکانیاندا، ئەو هاووڵاتییانەی بەهۆى هێرشى هاوپەیمانانەوە بەبێ مەبەست کوژراون لە ئۆپراسیۆنى "پۆڵایین" هەزار و ٢٥٧ هاوڵاتی-ن.
هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش ٧٣ وڵات لەخۆدەگرێت بە سەرکردایەتى ئەمەریکا و لە سەرەتاى دروست بوونى ڕێکخراوى داعشەوە پێکهێنرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment