بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ مەحما خەلیل قایمقامى پێشووى شنگال لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد، بەپێى زانیاریەکانیان بەشێک لە ڕفێنراوەکانى دەستى داعش، گواستراونەتەوە بۆ هەریەکە لە وڵاتانى لیبیا، چیچان، جۆرجیا و تورکیا.
ناوبراو روونیشی کردوە، بەرپرسانی شنگال سەردانی بەغدایان کردووە و داوایان لە حکوومەتى عێراق کردووە، لە ڕێگەى وەزارەتى دەرەوە لیژنەیێکى تایبەت پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی پرسی ئەو هاوڵاتیانەی کە چارەنووسیان نادیارە.
مەحما خەلیل باسی لەوەش کرد تائێستا سێ هەزار و ٦٤١ هاوڵاتی ئێزدی کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندرابوون، ڕزگار کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment