هۆکارەکانی مانەوەی ئەمریکا لە سووریا چین؟

بەشی جیهان- ئەمریکا باش ئەوە دەزانێت کە ئەگەر لە سووریا بکشێتەوە دەستبەجێ ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دێنە خورهەڵاتی ڕووباری فورات و ئەوەش دەبێتە هۆی شکستهێنانی سیاسەتی ئەمریکا بۆ شەڕی دژبە داعش و مانەوە لە سووریا؛ هەر بۆیەش هەوڵ دەدات چارەسەرێکی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ ڕازی کردنی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا.

کوردپرێس:

بێهزاد عەموو چاودێری سیاسیی کاروباری کوردی سووریا لە گفتوگۆیێکی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسدا ئاماژەی بە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ مانەوە لە سووریا کردووە و دەڵێت: ئەمریکا تا ئەو کاتەی دەگاتە ئامانجە ستراتیژیکەکانی خۆی لە باکووری سووریا دەست لە کوردی ئەو ناوچەیە بەر نادات. تویتەکەی ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا کاردانەوە و هەرڵوێستی جزراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا و چ لە دەرەوەی ئەمریکا و چ لە ناوخۆی سیستەمی حکومڕانیی ئەو وڵاتەش خوێندنەوی جیاوازی بۆ کرا.

ئەو چاودێرە سیاسییەی کوردی سووریا دەشڵێت: پاش ئەوەی ترەمپ گوشاری زۆری خرایە سەر و سەردانە دیپڵۆماسییەکانی ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات بۆ ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا ئەنجام درا، دۆناڵد ترەمپ لە بڕیارەکەی پاشگەز بوویەوە و ڕایگەیاند ژمارەی 400 سەربازی ئەمریکی لە سووریا دەهێڵێتەوە.

بە وتەی "عەموو" بڕیارەکەی ترەمپ لە چەند ڕەهەندەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت. یەکەم ڕێگری کردن لە هەژموونی و نفوزی ئێران لە خاکی سووریا و عێراق و نزیک کردنەوە سنوورەکانی ئیسرائیل. دووهەم پێگەی جیۆپۆلەتیکیی خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات. سێهەم ئیلتیزامی ئەخلاقیی ئەمریکا بەرانبەر بە هاوپەیمانەکانی خۆی و چوارەمیش قۆناغی پاش شەڕی داعش و چارەنووسی کورد لە داهاتوودا.

بێهزاد عەموو ئاماژەی بە ستراتێژییەتی ئەمریکا بۆ مانەوە لە سووریا کرد و ڕایگەیاند: ڕاستییەکە ئەوەیە کە شکستی سەربازیی داعش تەنیا بەشێکە لە کۆتاییهاتنی داعش و بەشێکی دیکەی ئەو پڕۆسەیە ڕووبەڕووبوونەوەی عەقڵییەت و بیرۆکەی داعشە لەو ناوچانەی پێشتر داعشی لێبووە. ئەوەش پێویستی لە پشتگیری کردنی کۆمەڵگەی دەولی لە ئیدارەی خۆسری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا هەیە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: لە لایێکی دیکەشەوە ئەمریکا لە ڕووی ئەخلاقییەوە ئیلتیزام بە هاوپەیمانێتیی کوردەوە دەکات و ناچارە قەناعەت بە تورکیاش بهێنێت و لە ڕووی سیاسییەوە پاساوێک بۆ بوونی کورد لە دانووستانی سیاسیی داهاتووی سووریا بهێنێتەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسەی دانیشتووی شاری دەربەسییەی سووریا ئاماژەی بە سیاسەتی کورد و ئەمریکا بەرانبەر بە شانەی نووستووی داعش بە خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: ئێستا زیاتر لە 8 هەزار ئەندامی داعش بە بنەماڵەکانیانەوە لای هێزی سووریای دیموکرات دیلن و پێویستە ئەمریکا و هاوپەیمانان تەگبیرێک بۆ ئەو دیلانە بکەن و ڕێچارێکیش بدۆزنەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر داعش و گرووپە توندڕەوەکان سەرهەڵنەداتەوە.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئەمریکا باش ئەوە دەزانێت کە ئەگەر لە سووریا بکشێتەوە دەستبەجێ ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا دێنە خورهەڵاتی ڕووباری فورات و ئەوەش دەبێتە هۆی شکستهێنانی سیاسەتی ئەمریکا بۆ شەڕی دژبە داعش و مانەوە لە سووریا؛ هەر بۆیەش هەوڵ دەدات چارەسەرێکی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ ڕازی کردنی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا.

ئەو چاودێرە سیاسییەی کوردی سووریا لە کۆتاییدا بە کوردپرێسیشی وت: لە لایێکی دیکەشەوە کوردی سووریا و هێزی کورد و عەرەبی ئەو وڵاتە نزیکەی هەشت هەزار شەهیدیان لە شەڕی دژبەداعشدا پێشکەش کردووە و ئێستاش ئیدارەی خۆسەر و سیستەمی خۆبەڕیوەبەری بە مافی خۆیان دەزانن.

News Code 52219

Your Comment

You are replying to: .
captcha