به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیاس ساموک وته‌بێژى دادگاى فیدراڵى له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی شوباتی 2019 دانیشتنێکى دیکه‌ى دادگا له‌باره‌ى دۆسیه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه به‌ڕێوه چوو به به‌شداریی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى دۆسیه‌که.
ناوبراو وتیشى: "دادگا چه‌ندین پرسیارى ئاڕاسته‌ى لایه‌نه‌کانى دۆسیه‌که کردوووه له ناویاندا چاره‌نووسى ڕێککه‌وتنى نه‌وتى له نێوان هه‌رێم و به‌غدا و کاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى دادگایی کردنه‌که، له‌گه‌ڵ کاریگه‌ریی ماده‌ى 10ى یاساى بودجه له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه."
ئیاس ساموک باسى له‌وه‌ش کرد که له‌سه‌ر داواى لایه‌نه‌کان داگاییه‌که بۆ سێی مانگى نیسان دوا خراوه تا بریکاره‌کانیان ئاگادار بکه‌نه‌وه و وه‌ڵامى پرسیاره‌کان ئاماده بکه‌ن.
شایانی باسه؛ له‌سه‌ر سکاڵایێکى وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عێراق که له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى سه‌ربه‌خۆى نه‌وتى هه‌رێم تۆماری کردوووه، ماوه‌ى چه‌ند مانگێکه دادگاى فیدراڵى چه‌ند دانیشتنێکى کردوووه به‌ڵام تا ئێستا دۆسیه‌که‌ى یه‌کلا نه‌کردوووه‌ته‌وه.
به‌پێی بڕگه‌ی ئه‌لف له ماده‌ی 10ی بودجه ده‌بێت هه‌رێم ڕۆژانه بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى کۆمپانیای سۆمۆ بکات و له به‌رامبه‌ردا عێراق سه‌رجه‌م به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌کات که بریتییه له 12.67% کۆی گشتىی بودجه‌ى عێراق.
له بڕگه‌ى جیمی ماده‌که‌دا هاتوووه که ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوو به‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وا عێراق پشکی هه‌رێم له بودجه نانێرێت جگه له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment