یه‌که‌م میمۆری به‌ قه‌باره‌ی یه‌ک تێرابایت دروست کرا

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- هه‌ر دوو کۆمپانیای "Micron" و "Western Digital" له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یه‌که‌م میمۆرییان دروست کرد له‌ جۆری "microSDXC" که‌ قه‌باره‌که‌ی یه‌ک تێرابایت ده‌بێت.

کوردپرێس:

له‌ کاتی نمایش کردنی میمۆری "SanDisk" له‌ پێشانگای"MWC-2019" ، ڕاوێژکاری هه‌ر دوو کۆمپانیای "Micron" و "Western Digital" ئاماژه‌یان به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و میمۆرییه‌ خێراترینه‌ له‌ نێوان میمۆرییه‌ بچووکه‌کاندا که‌ ئێستا به‌رده‌ستن به ‌جۆرێک خێراییی خوێندنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان له‌ ناویدا ده‌گات به‌ 160 مێگابایت له‌ چرکه‌یه‌کدا.

هه‌روه‌ها "SanDisk" توانای به‌رگه‌گرتنی هه‌یه‌ له‌ به‌رده‌م ئاو و خۆڵ و گه‌رمیدا که‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌دا له‌ زۆرینه‌ی ئامێره‌ ئه‌لکترۆنییه‌کانی وه‌ک مۆبایل و کامێرادا به ‌کار بهێندرێت.

وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت نرخی ئه‌م میمۆرییه‌ یه‌ک تێرابایتییه‌ 400 دۆلار بێت و جۆرێکی دیکه‌ی که‌ 512 مێگابایته‌ نرخه‌که‌ی 200 دۆلار ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52212

Your Comment

You are replying to: .
captcha