بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ولادیمیر وان ویلگنبرگ، چاودێڕی بابەتی کورد لە یادداشتێکدا لەبارەی گۆڕینی دیمۆگرافیای باکووری سووریا باس لە تۆمەتبار کردنی تورکیا و کوردەکان لەلایەن یەکترەوە دەکات. ناوبراو لە یادداشتەکەیدا کە لە ماڵپەڕی ئەحوال-ی بەریتانیا بڵاو کراوەتەوە تاوتوێی ڕاستی و دروستیی ئیدیعاکانی تورکیا دژ بە کوردەکان دەکات.
بۆ ماوەی چەند ساڵە کە تورکیا کوردانی سووریا بە گوشار خستنە سەر تورکمانەکان و عەرەبەکان تۆمەتبار دەکات بەمەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، بەڵام لە ئاداری 2018وە کە تورکیا ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی لە سووریا داگیر کرد ئێستا یەپەگە تورکیا تۆمەتبار دەکات بۆ هەوڵدان بەمەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین.
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ئاداری 2017دا بڵاو کراوەتەوە هەوڵدانی یەپەگە بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت هیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نییە کە هێزە کوردەکان هەوڵی سیستەماتیکیان بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان دابێت.
پرسیار ئەمەیە کە بۆچی دەبێت یەپەگە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای کۆبانێ بدات لە حاڵێکدا کە زۆرینەی دانیشتووانی ئەو شارە کورد بوون؟
پۆلیسی عەفرین زۆرینەیان لە کەسانێکن کە تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە هێناون. ئەمین هاووڵاتیێکی کوردە کە چەند مانگ لە عەفرینی ژێر کونترۆڵی تورکیا ژیانی بەسەر بردووە و پاشان لەو شارە هەڵاتووە و دەڵێت: ئەوان بە میدیاکان دەڵێن کە پۆلیسی عەفرین کوردە بەڵام لە نێوان 100 بۆ 200 پۆلیسی عەرەب تەنها 2 کەسیان کوردە.
ئەم پرسە پێچەوانەی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانە کە زۆرینەی بازگە چاودێرییەکان لەدەستی عەرەبەکاندایە.
عەبدولحەمید هاوسەرۆکی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکووری سووریا بە ئەحولی وت: "عەرەبەکان زۆرینەی باکووری سووریا پێکدێنن و هەمووان ئەمە دەزانن".
هەموو ئەمانە وتەکانی مانگی کانوونی دووهەمی ئەرۆغان دەخەنە ژێر پرسیارەوە، ئەردۆغان دەڵێت ئەگەر تورکیا ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فۆرات کونترۆڵ بکات ملیۆنان کەس لە سووریاییەکان بۆ وڵاتی خۆیان دەگەڕێنەوە. ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە تورکیا بەنیازە مودێلی عەفرین لە ڕۆژئاوای فورات جێبەجێ بکات.
کوردانی سووریا لە هاتنی تورکیا بۆ ناوچەکانیان زیاتر دەترسن تاکوو گەڕانەوەی حکوومەتی سووریا بۆ ئەو ناوچانە.
کوردانی سووریا نایانەوێت ناوچەکانیان وەکوو عەفرین بە تورکیاوە بلکێندرێت و ئەوان ناچار بە جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان ببن. سەرەڕای ئەوەی کە تورکیا دەڵێت یەپەگە دەستی هەیە لە گۆڕینی دیمۆگرافیای گرێ سپی-دا، چاوخشاندنێک لەسەر عەفرین ڕاستییەکە ئاشکرا دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment