دوو منداڵی دیكه‌ی كوردی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار كران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد که‌ ڕزگارکردنی منداڵانی ئێزدی درێژه‌ی هه‌یه‌ و توانیویانه‌ 2 منداڵی دیكه‌ی كوردی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد "نووسینگه‌كه‌یان توانیویانه‌ دوو منداڵی كوردی ئێزدی به‌ ناوه‌كانی سوعاد ڕه‌شۆ ئیبراهیم كه‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵه‌ و خه‌ڵكی گوندی ڕمبوسییه‌ له‌گه‌ڵ جولین عه‌لا ئه‌لیاس كه‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵه‌ و خه‌ڵكی شنگاله‌ له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش له‌ سووریا ڕزگار بكه‌ن."

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو که‌ كاره‌كانی نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی له‌ ده‌ستی داعش له‌ ژێر فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوووه‌ که‌ له‌ دوای هێرشه‌كان بۆ سه‌ر دواپێگه‌ی داعش له‌ باغۆزی سووریا به‌ هه‌وڵه‌كانی نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی له‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش توانراوه‌ 20 كه‌س ڕزگار بكرێن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52196

Your Comment

You are replying to: .
captcha