به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندوووه تاوه‌کوو کۆتاییی مانگی ئه‌یپڕێڵی 2019 هێزه‌کانی له سووریا ده‌باته ده‌ره‌وه و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که به‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا، کوردی سووریا به‌ره‌وڕووی دۆخێکی نادیار بۆته‌وه و نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق بۆ دانووستان و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاینده‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی ڕازی بکات.
سێرگه‌ی ڤێرشینین جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به هه‌واڵده‌ریی تاسی ئه‌و وڵاته‌ی گوتوووه: پێویسته پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا مافی کورد و دیکه‌ی ئیتنیکه‌کان ڕچاو بکرێت.
ناوبراو پێی وایه ئه‌گه‌ر پاش کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا، ده‌وڵه‌تی سووریا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی لێناکه‌وێته‌وه به‌ڵکوو ئاسایشی زیاتری به‌دواوه ده‌بێت.
ڤێرشینین گوتیشی: ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له سووریا شوێنی نیشته‌جێ بوونی کورد و هۆزه عه‌ره‌به‌کانه که‌واته ده‌بێ مافی ئه‌وان تێیدا ڕچاو بکرێت.
ناوبراو گفتوگۆ نێوخۆیییه‌کانی سووریای به باشترین ڕێچاره بۆ قه‌یرانی ئه‌و وڵاته وه‌سف کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment