قادر عه‌زیز: مه‌سعوود بارزانی و کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ پارێزگاری نوێی که‌رکووک هه‌ڵده‌بژێرن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ جێگری سکرتێری ئه‌و حیزبه‌ و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدی وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری که‌رکووک هه‌ڵده‌بژێرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی شوباتی 2019 قادر عه‌زیز ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ وتووێژێکیدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ڕای‌گه‌یاند: به‌ فه‌رمی یه‌كێتی داوای پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی نه‌كردوووه‌ و‌ تا ئێمه‌ ڕێكکه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی مۆر نه‌كه‌ین نایه‌ینه‌ سه‌ر پۆست دواتر دێینه‌ سه‌ر دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هێشتا زوووه‌ بۆ باس كردن له‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و پۆسته‌كانی‌تر و له‌باره‌ی پارێزگای جێناکۆک و نه‌وتخێزی که‌رکووک له‌ باکووری عێراق گوتی: یه‌كێتی چوار كاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکووک هه‌یه‌ كه ‌بریتین له‌ ڕزگار عه‌لی، ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، ئاسۆ مامه‌ند و خالید شوانی و ئه‌م چوار ناوه‌ دراوه‌ به‌ پارتی كه‌ ڕێکبكه‌وین له‌سه‌ر یه‌کێک له‌م كاندیدانه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه‌: به‌پێی قسه‌كانی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان كه‌ وه‌ک ڕاسپارده‌ بۆ یه‌كێتی ناردوووه،‌ پارتی ڕازی ده‌بێت به‌ یه‌کێک له‌م كاندیدانه‌ی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکووک چوونكه‌ قسه‌كه‌ی وابوووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ داده‌نیشن و گفتوگۆ ده‌كه‌ن یه‌کێک له‌م كاندیدانه‌ هه‌ڵده‌بژێرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52194

Your Comment

You are replying to: .
captcha