UN گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال هه‌ڵده‌داته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال گوتی: نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بڕیاری داوه‌ خۆی سه‌رپه‌رشتیی ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌قیب فه‌لاح به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بڕیاره‌ له‌ مانگی داھاتوو 13/3 له‌ کۆچۆ لیژنه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان پێک بهێندرێت و گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ ھه‌ڵبده‌نه‌وه‌ وه‌کوو نموونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕاپۆرتی خۆیان بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان به‌رزی بکه‌نه‌وه‌ و ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌ بکرێت."

ناوبراو ده‌ڵێت: "دوای ھه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بڕیار ده‌دا که‌ که‌ی گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال ھه‌ڵبدرێنه‌وه‌ بۆیه‌ حکوومه‌تی عێراق ناتوانێ بێ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بڕیاری ھه‌ڵدانه‌وه‌یان بدات."

به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال ئاماژه‌ی دا: "ئه‌و نموونه‌یه‌ی وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ ڕاپۆرتی خۆیدا ده‌رباره‌ی تاوانه‌کانی داعش ئاماژه‌ی پێ بکات ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ تاوانه‌کانی داعش بناسێندرێن."

فه‌لاح گوتیشی: "له‌ سنووری قه‌زای شنگال 71 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ ھه‌یه‌ که‌ ھه‌مووان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ کۆمه‌ڵکوژ کراون."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52189

Your Comment

You are replying to: .
captcha