سزای 18 مانگ زیندانی بۆ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ده‌رکرا

به‌شی تورکیا- دادگای شاری ئامه‌د سزای 18 مانگ زیندانی به‌ ‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌دا سه‌پاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیدا وتبووی "ئه‌ردۆغان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ گومانی زۆر له‌سه‌ر ڕابردووی سیاسیی هه‌یه‌"، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2019 له‌سه‌ر ئه‌و وته‌یه‌ و به‌ تۆمه‌تی "كه‌مكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ردۆغان‌" یان سووكایه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار دادگایی كرا.

دادگایییه‌كه‌ له‌ سێزده‌مین دادگای سزادانی ئامه‌د به‌ڕێوه ‌چوو و تیایدا فیگه‌ن ڕه‌تی كرده‌وه‌ له‌ ڕێی سیسته‌می ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌ به‌شداریی دادگایییه‌كه‌ بێت بۆیه‌ به ‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی و ته‌نها پارێزه‌ره‌كانی له‌ دادگاییه‌كه‌دا ئاماده‌ بوون.

له‌ ئه‌نجامدا ده‌سته‌ی دادگا سزای ساڵێک و 6 مانگ زیندانی كردنی به ‌سه‌ر فیگه‌ن یۆکسه‌کداغدا سه‌پاند و پارێزه‌رانی هاوسه‌رۆكی پێشووی (هه‌ده‌په‌)ش ڕایانگه‌یاند که‌ ئه‌م بڕیاره‌ نایاسایییه‌ و پێشێل كردنی په‌یمانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52182

Your Comment

You are replying to: .
captcha