به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه سه‌رچاوه‌یێک به هه‌واڵده‌ریی به‌غدا ئه‌لیه‌ومی وتوووه: وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دانانی پارێزگاری که‌رکووک و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری دادی عێراق.
وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تیی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و به به‌شداریی هه‌ریه‌ک له لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی و ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له که‌رکووک سه‌ردانی به‌غدایان كردوووه.
بڕیار بوو پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له سلێمانی پارتی و یه‌کێتی له ئاستی باڵادا کۆ ببنه‌وه و له‌باره‌ی کێشه‌کانی نێوانیانه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن، بڕیاری کۆبوونه‌وه‌که‌ش دوای ئاڵوگۆڕی نامه‌یێکی لێتێگه‌یشتن هات له نێوان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتی، به‌م حاڵه‌شه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى چاوهڕوانکروای نێوان پارتى و یه‌كێتى دواخرا و دواتر شاندێکی باڵای یه‌کێتی به "نه‌خشه‌ڕێگایێکی ئاماده‌کراوی ئامانجداره‌وه" به سه‌رۆکایه‌تیی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ گه‌یشته به‌غدا.
به‌ھۆی ئه‌وه‌ی پارتی تاکلایه‌نه و به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌کێتی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌دات، یه‌کێتی به ته‌واوی نیگه‌ران بوووه بۆیه له‌م پێناوه‌دا ئه‌و حزبه به‌رنامه‌یێکی به‌ئاڕاسته‌ی سه‌ربه‌خۆییی خۆی ھه‌نگاوه سیاسییه‌کان ده‌ست پێکردوووه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا شاندێکی باڵای ئه‌و حزبه به سه‌رۆکایه‌تیی کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ گه‌یشته به‌غدادی پایته‌خت.
سه‌رچاوه‌یێکی باڵای یه‌کێتی ڕایگهیاندوووه که سه‌ردانی شاندی باڵاى ئه‌و حیزبه به سه‌رۆكایه‌تیى كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگهچارهیێکه بۆ پرسى دانانی پارێزگاری که‌رکووک و یهکلاکردنهوی وه‌زیرى دادی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا که یه‌کێتی به شایسته‌ی خۆی ده‌زانێت و "له‌م ڕوووه‌وه متمانه‌ی به پارتی نه‌ماوه که ڕێز له ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوانیان بگرێت."
ئه‌و سه‌رچاوه باڵایه گوتیشی: بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا شانده‌که چه‌ندین دیداری گرنگ و ئاستبه‌رز له‌گه‌ڵ ھێز و لایه‌ن و کاربه‌ده‌ست و سه‌ركرده‌ی باڵاى عێراق ئه‌نجام بدات و له‌باره‌ی پرسه گرنگه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراقه‌وه گفتوگۆ بکه‌ن. شانده‌که‌ی یه‌کێتی نه‌خشه‌ڕێگای دانووستانێکی ئامانجداری گرنگی گه‌ڵاڵه کردوووه ھه‌تا له‌گه‌ڵ ھێز و لایه‌نه عێراقییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد تاوتوێی بکات به ئامانجی خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکی هه‌رێمى كوردستان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و کوردستان و ناوچه کوردستانییه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment