کوردپرێس:
گۆڤاری سیاسیی "سپایکت"ی ئەمریکا لە یادداشتێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەرانبەر بە کورد گرتووە و باسی ئەو بەڵێنانەی کردووە کە بۆ دامەزراندنی کیانێکی سەربەخۆی کوردی بە کورد درابوو بەڵام ڕۆژئاوا وەفای نەبوو و پشتی لە کورد کرد.
گۆڤارە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەو هەڕەشانەش کردووە کە دەوڵەتی تورکیا لە کوردی سووریای دەکات و نووسیویەتی: ڕاستە کوردی سووریا وتوویەتی لە هەندێک خاڵدا تێڕوانینان لە سەرۆکی پەکەکەوە نزیکە بەڵام سەر بەو گرووپە چەکدارەی کوردی تورکیا نیە هەر بۆیەش مەعقوول نییە وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیریی کوردی سووریا نەکەن.
"سپایکت" ئاماژەی بە بەرخۆدانی کوردەکان لە بەرانبەر هێرشەکانی داعش لە کۆبانێ کردووە و نووسیویەتی: کوردی سووریا کار بۆ جیابوونەوە لە خاکی سووریا ناکەن و بەعەکسی تورکیاوە تەماحیان نەکردۆتە خاکی سووریاو هەرگیز هەڕەشە نین بۆ سەر ئەو وڵاتە هەر بۆیەش ئەمریکا دەبێت هێزی زیاتر لە سووریا بهێڵێتەوە.
گۆڤارە ئەمریکییە ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە ئێستا بەرژەوەندییەکانی کوردی سووریا لەگەڵ بەرژەوەندیی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا یەک نین هەر بۆیەش پشتیوانییان لێناکرێت.
Your Comment