به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی شه‌ڕی 5 ساڵه‌ی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ داعش سه‌دان هاووڵاتیی بیانی ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی هێزی کوردی سووریا بوون و له ماوه‌ی شه‌ڕ و پشتیوانی له کوردی سووریا ده‌یان که‌سیان گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست دا.
ئێستا داعش ناوچه‌یێکی زۆر بچووک به ڕووبه‌ری چه‌ندسه‌د مه‌تری چوارگۆش له ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زووری سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه و هێزی کوردی سووریا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گه‌مارۆ داوه.
ژماره‌یێک له هاووڵاتییانی بیانیی ئه‌ندامی هێزی کوردی سووریا ناسراو به YPG که بۆ وڵاته‌کانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه دادگه‌یی کراون و ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که ئه‌وان نه‌ک بۆ یارمه‌تیگه‌یاندن به داعش به‌ڵکوو به مه‌به‌ستی پشتیوانی له کورد به‌ره‌و سووریا ڕۆیشتبوون.
ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت که گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی بیانیی ئه‌ندامی یه‌په‌گه کردوووه نووسیویه‌تی: ئێستاکه له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه به کۆتایی هاتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، زۆربه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه نایانه‌وێت سووریا بهجێبهێڵن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت یارمه‌تیی کوردی سووریا بده‌ن و هاوشانی ئه‌وان ناوچه شه‌ڕلێدراوه‌کان نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زیاتر ده‌نووسێت: ته‌نانه‌ت هاووڵاتییانی بیانیی زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌یانه‌وێت ته‌ڤلی ڕیزه‌کانی کورد ببن. ئه‌و که‌سانه که لێهاتوون ده‌یانه‌وێت زانست و لێهاتووییی خۆیان فێری کورد بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی کوردنشینی سووریا ناسراو به ڕۆژئاوا ببێته ناوچه‌یێک که چیتر نیشانه‌یێک له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و ماڵوێرانییه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ی پێوه دیار نه‌بێت.
سه‌رچاوه: ئیندیپێندێنت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment