یه‌كێتی ھه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و حیزبه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: به‌شداری کردنی یه‌کێتی له‌ دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مان په‌یوه‌سته‌ به‌ ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی و تا ئیمزا له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌كرێت به‌شداری له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ناکه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25-2-2019 له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: به‌شداری كردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ دانیشتنی سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2019ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نده‌ به‌ ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی و تا ئێستاش واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ھه‌ردوولا دیاری نه‌كراوه‌.

له‌تیف شێخ عومه‌ر ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان سووره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی و تا ئیمزا له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ نه‌كرێت، یه‌كێتی به‌شداریی له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا ناكات.

وته‌بێژی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی داھاتووی یه‌كێتی و پارتی گوتیشی: ھیچ واده‌یێكی دیاریكراو بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی دانه‌نراوه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52149

Your Comment

You are replying to: .
captcha