به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 24-2-2019 به‌رهه‌م ساڵح له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی له شه‌رم شێخ له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێ بابیچ سه‌رۆكوه‌زیرانی چیک کۆ بوووه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا و به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به گرنگیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و كۆماری چیک و به‌رجه‌سته‌كردنی دۆستایه‌تی هه‌ر دوو گه‌ل كرده‌وه .
هه‌ر له میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌شداری كردنی كۆماری چیكی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق به گرنگ وه‌سف كرد و داوای کرد چیک ڕۆڵى خۆى بگێڕێت له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری عێراق.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆک وه‌زیرانی چیک ڕۆڵی سه‌رۆک به‌رھه‌م ساڵحی له به‌هێزكردنی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی عێراقی به‌رز نرخاند، ھاوکات پشتیوانیی وڵاته‌كه‌شی بۆ عێراق ده‌ربڕی له گشت بواره‌كاندا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment