بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، گوتی: "پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره. دادگا به لایه‌نداری بڕیار بدات، نه‌ک ته‌نیا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵکوو ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی و سیستمی فیدراڵی عێراق له مه‌ترسیدا ده‌بێت ".
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌م بڕیاره شتی دیکه‌ی به‌دوادا دێت و دوور نییه بڕیاری له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر هه‌رێم و داگیرکردنی خاڵه سنوورییه‌کان و داخستی فڕۆکه‌خانه‌کانی به‌دوادا بێت. بۆیه ره‌تمان کردووه‌ته‌وه".
ئاشکراشیکرد، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و بڕیاره به کاریگه‌ری ده‌ره‌کی ده‌رچوو بێت و گوتی: "پێشبینی ده‌که‌ین به کاریگه‌ری لایه‌نێکی سیاسی بڕیاره‌کانی ده‌ربچن بۆ لاوازکردنی هه‌رێمی کوردستان و ده‌یانه‌وێت ناوه‌ندێیتییه‌کی ئابووری له عێراق درووست بکه‌ن".
له باره‌ی رێگه چاره‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌وه، جووتیار عادل گوتی: "به رای ئێمه ده‌ستوور ته‌نیا رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که و جیهان پرسی ده‌ستوور پیرۆزه و ده‌بێت رێزی لێ بگیرێت. ته‌نیا رێگه بۆ چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستوور".
Your Comment