ئەبووبەکر بەغدادی گەڕاوەتەوە عێراق و لە ناوچەیێکی بیابانی ئەنبار-دایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێكى هەواڵگری له عێراق ئاشكرای كرد، دواى له‌ده‌ست دانى كۆتا مۆڵگه‌ى له‌ سووریا، ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ عێراق و له‌بیابانى ئه‌نبار خۆى حه‌شارداوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێگه‌ى "عه‌ره‌بى پۆست" له‌زارى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست كه‌وتووه‌ چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كانیدا گه‌یشتووه‌ته‌ عێراق و له‌ بیابانى ئه‌نباردا خۆى حه‌شارداوه ‌و پاسه‌وانێتیێكى توندی لێده‌كرێت.

سەرچاوەکە روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، به‌غدادى له ‌رێگه‌ى تونێلێكه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ عێراق كه‌ پارێزگاى دێره‌زوورى سووریا به‌ شارى قائمى عێراق ده‌به‌ستێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ بۆ هاتووچۆ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا به‌كار ده‌هێنرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌، به‌غدادى له‌ناوچه‌ى حه‌سێنیاته‌ و 250 بۆ 500 چه‌كدارى له‌گه‌ڵدایه ‌و له‌یه‌ک شوێندا نامێنێته‌وه ‌و به‌رده‌وامه‌ له‌گۆڕینى شوێنه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به‌و شوێنه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى ئاسایى و سه‌ربازیش ئه‌سته‌مه‌ و ته‌نها ماتۆڕسكیل ده‌توانێت بچێته‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌، چوونكه‌ به‌رزى و نشێوه‌یێكى زۆرى تێدایه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52127

Your Comment

You are replying to: .
captcha