ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا لە ژێر کونترۆڵی ئێمەدا دەبێت

بەشی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: ئەگەر هاوپەپمانانیان بۆ درووست کردنی ناوچەی ئارام لە رۆژهەڵات و باکووری سووریا هاوکاریيان نەکەن، ئەوا بە تەنیا ئەو کارە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی کە لە باکووری سووریا دروست دەکرێت گوتی: "ئەگەر ناوچەیێکی ئارام لە سنوورەکانی ئێمە پێکبھێنرێت، ئەوا لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا دەبێت".

لەبارەی پێکهێنانی ناوچەی ئارام ئەردۆغان گوتیشی: "له‌ ماوه‌یێكی كه‌مدا توركیا ناوچه‌كانی باكووری سووریا ده‌خاته‌ ژێر كۆنترۆڵه‌وه‌ و ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ینه‌ ناوچه‌یێكی ئارام بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سووری كه‌ په‌نایان بۆ توركیا هێناوه‌".

ئه‌ردوغان دووپاتی كرده‌وه: "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سووریا درووست بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان هیچ ئاسانكاریێكیان بۆ ئێمه‌ نه‌كرد، ئه‌وا به‌ ته‌نیا ناوچه‌ی ئارام راده‌گه‌یێنین".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ لێندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه‌، بۆ رێگری كردن له‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان توركیا و هێزه‌ كوردییه‌كان، پێویسته‌ ناوچه‌یێكی دابڕاو له‌ نێوان توركیا و هه‌سه‌ده‌ درووست بكرێت، كه‌ له‌ لایه‌ن هێزی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كۆنترۆڵ و چاودێری بكرێت.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52120

Your Comment

You are replying to: .
captcha