بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی هەواڵگریی عێراق و ئەمریکا بە ئاسۆشیتدپرس-یان وتووە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 1000 ئەندامی داعش لە سووریاوە دزەیان کردۆتە ناو عێراق و ترسی ئەوەش هەیە کە ئەو گرووپە دووبارە لە عێراق سەرهەڵبداتەوە.
ئەم بەرپرسانە کە ئامادە نەبوون ناوەکانیان بدرکێندرێت هۆشداری دەدەن کە لە ئێستادا لە نێوان 5000 تا 7000 ئەندامی داعش لە عێراقدان کە خۆیان لەناوچە شاخاویەکاندا حەشار داوە.
یەحیا ڕەسوول وتەبێژی سوپای عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاسۆشیتدپرس دزە کردنی داعش بۆ ناو ڕۆژئاوای عێراق پشتڕاست دەکاتەوە و هۆکارەکەشی بۆ گوشارێک دەزانێت کە هێزە کوردەکانی سووریا لەو وڵاتە خستوویانەتە سەر داعش.
هانس جاکوب شندلر، لێکۆڵەری بەرەنگار بوونەوەی توندئاژۆیی هۆشدار دەدات ئەو بەستێنە کە بوو بە هۆی سەرهەڵدانی داعش لە ساڵی 2013 ئێستایش فەراهەمە، هەروەها داعش ڕووی کردۆتە شێوازی کۆنی قاعیدە ئەوەش ڕفاندنی خەڵکە بە مەبەستی تەڵەکە کردنی خزم و کەسیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment