گه‌وره‌ترين گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌قه‌ دۆزرايه‌وه‌

به‌شی سووریا- له‌ نزيک شارى ڕه‌قه‌ گه‌وره‌ترين گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ دۆزرايه‌وه‌ و به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و گۆڕه‌ 3 هه‌زار و 500 ته‌رمى تێدايه.

کوردپرێس:

ئاژانسى "فرانس پرێس" بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ جگه‌ له‌ چه‌ندين گۆڕى تاكه‌كه‌سى، له‌ زه‌وييێكى كشتوكاڵى نزيک ڕه‌قه‌دا گه‌وره‌ترين گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه.

ئه‌و ئاژانسه‌ باسى له‌وه‌ش كردوووه‌: "ئه‌وه‌ يه‌كه‌مجاره‌ گۆڕێكى گه‌وره‌ى له‌و جۆره‌ كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ قوربانيانى ده‌ستى داعش بدۆزرێته‌وه‌."

تيمه‌كانى فرياكه‌وتنى سه‌ر به‌ "هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات" دواى زياتر له‌ ساڵێک له‌ ڕزگاركردنى ڕه‌قه‌، مانگى ڕابردوو ئه‌و گۆڕه‌يان دۆزيوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستيان به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ و ده‌رهێنانى ته‌رمه‌كان كردوووه‌.

پێشتر "هه‌سه‌ده‌" له‌ ده‌وروبه‌رى شارى ڕه‌قه‌ 8 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵيان دۆزیبوويه‌وه‌ كه‌ ناويان نابوو "پانۆراما" و تێياندا ته‌رمى 900 قوربانى ده‌ستى داعشيان ده‌رهێنابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52097

Your Comment

You are replying to: .
captcha