بەمەبەستی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل: هەسەدە دانووستان لەگەڵ داعش دەکات

بەشی سووریا- گوته‌بێژى هاوپه‌يمانیى نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش رايگه‌ياند هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له‌گه‌ڵ داعش له‌ دانووستاندان بۆ رزگاركردنى خه‌ڵكی سڤیلی باغوز.

کوردپرێس: ئاژانسى هه‌واڵده‌ى فڕانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ دوێنێ ده‌يان بارهه‌ڵگرى پڕ له‌ خه‌ڵک، له‌ باغوزه‌وه‌ گه‌يشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌.

شۆن راين، گوته‌بێژى هاوپه‌يمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، به‌ ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياندووه‌: ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتيواني كردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.

ناوبراو روونى نه‌كردۆته‌وه‌، كه‌ ئايا دانووستانه‌كه‌ بۆ خۆڕاده‌ست كردنى چه‌كدارانى داعشه‌، يان ته‌نيا خه‌ڵكی سڤیل ده‌گرێته‌وه‌.

له‌و باره‌يه‌وه‌ رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياندووه‌: دانووستانه‌كه‌ بۆ خۆڕاده‌ست كردنى ئه‌و كه‌سانه‌يه‌، كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و گه‌مارۆ دراون.

گوته‌بێژى ئۆپراسيۆنى هه‌سه‌ده‌ له‌ دێرزوور، عه‌دنان عفرين، ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسى فڕانس پرێسى راگه‌ياندووه‌ هێشتا زۆرێک له‌ خه‌ڵكى سڤیل له‌ باغوز ماونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52079

Your Comment

You are replying to: .
captcha