به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمپانیای نه‌وتی باکوور سه‌ر به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه کردوووه که کێڵگه‌ى نه‌وتى سه‌فیه له نه‌ینه‌وا له 10ى نیسانى 2015وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کانه‌وه ده‌ستى به سه‌ردا گیراوه و تا ئێستا له‌لایه‌ن کۆمپانیاى کاره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئه‌و کۆمپانیایه ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه که تواناى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و کێڵگه‌یه چوار هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه بوووه، ئه‌وکاته‌ى کێڵگه‌که به ده‌ست به‌غداوه بوووه، به‌ڵام ئێستا کۆمپانیاى کار ڕایگه‌یاندوووه که ڕۆژانه سێ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له کێڵگه‌که به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
کۆمپانیاى نه‌وتى باکوور ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه که له ئێستادا هیچ زانیارییێکی وردیان له‌سه‌ر کێڵگه‌که و تواناى به‌رهه‌مهێنانى نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ژێر ده‌ستى هه‌رێمى کوردستاندایه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که داوایان له حکوومه‌تى عێراق کردوووه ئه‌و کێڵگه‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر کۆنترۆڵى خۆى تا بتوانن پشکنینى ته‌واو بۆ کیڵگه‌که و تواناى به‌رهه‌مهێنانى بکه‌ن.
کۆمپانیاى نه‌وتى باکوور داواشى له وه‌زاره‌تى داراییی عێراق کردوووه داهاتى چوار هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه له پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق ببڕێت له‌و کاته‌وه که هه‌رێم ده‌ستى به سه‌ر کیڵگه‌ى سه‌فیه‌دا گرتوووه تا ئێستا، له‌گه‌ڵ بڕینى داهاتى سه‌رجه‌م ئه‌و کێڵگانه‌ى دیکه که پێشتر له ژێر ده‌ستى هه‌رێمدا بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment