هه‌سه‌ده‌ 151 چه‌كدارى داعشى ڕاده‌ستی عێراق كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی حه‌شدی عه‌شایری ئه‌نبار ده‌ڵێت: هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیک "هه‌سه‌ده‌" 151 چه‌كدارى ڕێكخراوى داعشیان ڕاده‌ستى عێراق كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی شوباتی 2019 قوتری عوبه‌یدى سه‌ركرده‌ له‌ هێزه‌كانى حه‌شدى عه‌شایرى له ‌پارێزگاى ئه‌نبار به‌ سۆمه‌ریه‌ نیووزی ڕاگه‌یاندوووه‌: سه‌ركردایه‌تیی پرۆسه‌كانى جزیره‌ و فیرقه‌ى حه‌وتى سوپاى عێراقى 151 چه‌كدارى ڕێكخراوى داعشیان له‌ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات وه‌رگرتوووه‌ که‌ پێشتر خۆیانیان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌ب ناسراو به‌ سوپای سووریای دیموکرات کردبوو.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: زۆرینه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ به ‌ماده‌ى 4ى تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاكانى عێراقه‌وه‌ داواكراو بوون و له‌ ساڵی 2014ی زایینییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپا و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ شه‌ڕیان ده‌کرد.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ پێشتر ڕۆژنامه‌یێکی عه‌ره‌بی باسی له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانی عێراق و سوپای سووریای دیموکرات کردبوو له‌سه‌ر چه‌کدارانی تیرۆریستیی داعش و له‌وباره‌وه‌ به‌غدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریستییه‌ داعشییه‌ عێراقییه‌کان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسای خۆی دادگه‌ییان بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52066

Your Comment

You are replying to: .
captcha