به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی شوباتی 2019 شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه که مه‌فره‌زه‌كانى شانه‌ى هه‌ڵۆى هه‌واڵگرى و تیمێكى ته‌كتیكى توانییان پێنج چه‌كدارى ڕێكخراوى داعش له شارى مووسڵ بكوژن كه پشتێنى بۆمبڕێژكراویان پێوه بوووه و دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریی هه‌واڵگرى كه‌مینیان بۆ دانرا و له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا گه‌مارۆ دراون.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه که دواى ماوه‌یێک له گه‌مارۆدانیان، ئۆتۆمبێلی چه‌كداره‌كان سووتێنراوه و ئه‌و خۆكوژانه‌ش له ناویدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌ره‌ڕاى ڕاگه‌یاندنى ڕزگاركردنی ته‌واوه‌تى خاكى عێراق له ژێر ده‌ستی ڕێكخراوى داعش به‌ڵام شانه نووستوووه‌كان و چه‌كداره‌كانى ئه‌و ڕێكخراوه له چه‌ندین شوێن بوونیان هه‌یه و به شێوه‌یێكى گرووپى بچووک ناوبه‌ناو هاووڵاتییان ده‌ڕفێنن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment