به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا بالى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتوویه‌تى: "كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین له كۆتا مۆڵگه‌ى ڕێكخراوى داعشدا هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى جیا بكه‌ینه‌وه و ده‌ربازیان بكه‌ین پێش ئه‌وه‌ى هێرش بكه‌ینه سه‌ریان و ئه‌وه‌ش له ماوه‌یێكى زۆر نزیكدا ڕوو ده‌دات".
ناوبراو وتیشى: "ئه‌و چه‌كدارانه ته‌نها دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه؛ یان ئه‌وه‌ى خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن یاخود له شه‌ڕدا بكوژرێن".
له‌لایێكى دیكه‌وه میدیای فه‌ڕه‌نسا له زارى سه‌رچاوه‌یێكه‌وه بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که چه‌كدارانى داعش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگه‌یێک بۆ ده‌ربازبوون به‌ره‌و شارى ئیدلب بدۆزنه‌وه و ده‌یانه‌وێت هاووڵاتییانى مه‌ده‌نیش وه‌ک قه‌ڵغانى مرۆیى بۆ ده‌ربازبوون به‌كار بهێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment