بازاڕچەیێکی نوێ لە سنووری نێوان ئێران و عێراق دەکرێتەوە

بەشی ئیلام- بریکاری داراییی وەزارەتی ناوخۆی ئێران خاڵی سنووریی چیلاتی بەسەر کردەوە و لە سەردانەکەیدا ڕایگەیاند زووبەزوو بازاڕچەیێکی نوێ لەو دەروازە سنوورییەدا دەکرێتەوە.

کوردپرێس:

بابەک دین پەرەست بریکاری دارایی لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە سەردانێک خاڵی سنووری چیلاتی ئێلامی بەسەر کردەوە و ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئێران بڕیاری داوە کردنەوەی بازاڕچەیێکی نوێ لە خاڵی سنووریی چیلات بکاتە ئەولەویاتی کاری خۆی

بریکاری دارایی لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران گوتیشی دەوڵەتی ئێران کار بۆ فراوان کردنی ژێرخانەکانی پێویست بۆ ئەو دەروازە سنوورییە دەکات و مەبەستیشی ئەوەیە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان فراوانتر بکات.

ناوبراو ئاشکراشی کرد خەریکی ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ لایەنی عێراقین بۆ ئەوەی خێراتر کار بۆ کردنەوەی ئەو بازاڕچە سنوورییە و دەستپێکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق مانگی ئایاری ڕابردوو لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ڕێککەوتن لە سەر ئەوەی لەو دەروازەی سنوورییەوە هاتوچۆی گەشتیار و زیارەتکار و ئاڵوگۆڕی بازرگانییش بکرێت.

News Code 52040

Your Comment

You are replying to: .
captcha