بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش 5 مانگ، ڕۆژی ڕابردوو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستنیشان کردنی ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆبوویەوە، بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هۆی دژایەتیی پارتی دیموکرات لەگەڵ داخوازییەکانی ئەم حیزبە بەتایبەت لەبارەی دیاری کردنی چارەنووسی پارێزگاری کەرکووک، دانیشتنەکەی بایکۆت کرد.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی یەکێتی کۆبوونەوەکەی بەڕێوە برد و بۆ یەکەمجار ژنێک وەکوو سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا. بەپێی ڕێککەوتنی بەرایی نێوان پارتی و یەکێتی، پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ یەکێتی دانرا بوو.
ڕۆیتێرز دەنووسێت ئامادە نەبوونی ئەندامانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا نیشاندەری ئەو پەڕی ناکۆکییەکانی نێوان دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستانە.
بەگوێرەی نووسراوەی ڕۆیتێرز درێژەدان بە کارەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەدوای ڕووداوەکانی پاش ڕیفراندۆم زۆر گرینگە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment