سوید: دیله‌ داعشییه‌کان وه‌رناگرینه‌وه‌

به‌شی جیهان- وه‌زیری ناوخۆی سوید کاردانه‌وه‌ به‌ داواکه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا پیشان ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کداره‌ داعشییه‌ بیانییه‌کان بۆ وڵاتی خۆیان و ده‌ڵێت: دیله‌ داعشییه‌کانیان وه‌رناگرنه‌وه و پێویسته‌ چه‌کدارانی داعش له‌و شوێنه‌ی به‌دیل گیراون بدرێنه‌ دادگا و ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان ناده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میکایل دامباری وه‌زیری ناوخۆی سوید باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی به ‌هیچ شێوه‌یێک ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ سویدیانه‌ نادات که‌ چه‌کداری داعشن و له‌ سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هێزی سووریای دیموکراته‌وه‌ ده‌ستگیر کراون.

دامباری سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش بۆ سوید زیادی کرد: هاوکارییان له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی وڵاتانی‌تردا هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وێ ئه‌و که‌سانه‌ به‌شدارییان له‌ کرده‌ی تیرۆریستی کردوووه‌ ئه‌وا ده‌درێنه‌ دادگا.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ مارگۆت ڤالستروێم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ڕوونی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ساڵی 2011دا وه‌زاره‌ته‌که‌ی ئاگاداری دواپله‌ی ده‌رکردوووه‌ که‌ هاووڵاتییانی سوید سه‌ردانی سووریا نه‌که‌ن، ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان کردوووه‌ با چاوه‌ڕوانی هاوکاریی سوید نه‌بن.

ئه‌م لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی سوید له‌ کاتێکدایه ڕۆژی 16ی شوباتی 2019 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا کرد چه‌کداره‌ داعشییه‌کانیان که‌ زیاتر له‌ 800 چه‌کداری به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ورووپی ده‌بن بگه‌ڕێننه‌وه‌ زیندانه‌کانی خۆیان و ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ن ناچارن ئازادیان بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52019

Your Comment

You are replying to: .
captcha