به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه 18ی شوباتی 2018 دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه چوو و له دانیشتنه‌که‌دا ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان به بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی یه‌کێتی هه‌ڵبژێردرا و دواتر مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌و حیزبه له ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه به توندی ڕه‌خنه‌ی له‌و دانیشتنه گرت.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان
له كاتێكدا كه جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان له ناوه‌وه و دره‌وه‌ی هه‌رێم له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بوون، له پاش تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی چوار مانگ به سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و له ده‌رئه‌نجامی ڕێككه‌وتنێكی گشتگیری هه‌مه‌لایه‌نه له نێوان لیسته براوه‌كاندا و به‌شداربوووانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان، ئه‌نجامدانی دانیشتنی ته‌واوكاری په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاسایییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو لایێک بوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی چه‌ند لیستێكی بچووكی‌تر به‌ده‌ر له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دووهه‌مین لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه سه‌باره‌ت به شێوزای حكومرانی و پلان و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ناسروشتی كه‌ركووک و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی‌تر به شێوازێكی په‌له‌پرۆزێیانه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان به كه‌موكۆڕییێكی زۆری سیاسی و یاسایییه‌وه ئه‌نجام دا، كورد وته‌نی (گرێی ده‌ستیان خسته ده‌م)، له كاتێكدا كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر كردبوو به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێگاچاره‌ی گونجاو له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی جیاوازییه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وه‌شدا بڕیاری نابه‌رپرسانه درا و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌و شێوازه ئه‌نجام دا كه هه‌موو لایێک بینیمان هه‌ر بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان تێبینیی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه هه‌یه و پێمان وایه كه ئه‌وه خزمه‌ت به به‌ره‌و‌پێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و لێكه‌وته‌كانی له داهاتوودا له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ناكات.
‎مه‌كته‌بی سیاسی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2019-2-18
‎کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment