به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگه‌ی چێمێزۆف سه‌رۆکی کۆمپانیای پیشه‌سازیی به‌رگریی Rostekی ڕووسیا که له پیشانگای IDEX-2019 به‌شداری کردبوو له لێدوانێکدا باسی له ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ڕووسیا- تورکیا له‌باره‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه کرد و گوتی: تا کۆتایی هاتنی ئه‌مساڵی زایینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400 بۆ تورکیا ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌و لێدوانانه له حاڵێکدا ڕاده‌گه‌یێندرێت که به دوای واژۆکرانی ڕێککه‌وتننامه‌ی فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی به تورکیا له ساڵی 2017ی زایینی، ئه‌مریکا بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تورکیا له‌و بڕیاره له ساڵی ڕابردوو پێشنیازی فرۆشتنی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی پاتریۆتی به تورکیا دا و پاش پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تورکیا له کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی ڕووسیا گوشارێکی دیپلۆماتیکی زۆر له‌وباره‌وه خرایه سه‌ر تورکیا.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له دوایین لێدوانه‌که‌یدا جارێکی دیکه جه‌ختی له‌سه‌ر وازنه‌هێنانی تورکیا له کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400 کرده‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment