به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا له لێدوانێکدا ئاماژه به به‌شداریی گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریا له کۆمیسیۆنی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: شاندێکی گرووپی به‌رهه‌ڵستکاری سووریا که به‌شداری له کۆمیسیۆنی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌کات له ڕاستیدا نوێنه‌ری ڕاوبۆچوونه‌کانی تورکیایه نه‌ک به‌شێک له گه‌لی سووریا.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که کۆبوونه‌وه‌یێکی گه‌وره له‌گه‌ڵ نێرده خۆجێیییه‌کان له ئاستی وڵات ڕێکده‌خه‌ین و جه‌ختی کرده‌وه: شاندێک که له له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به‌شداری له کۆمیسیۆنی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌کات نوێنه‌ری به‌شێکی گه‌وره له گه‌ل و ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌بێت. لایه‌نێکی دیکه‌ش هه‌یه که له حاڵه‌تی لۆژیکیدا ده‌بێ نوێنه‌ری به‌شێک له‌و گه‌له‌ی بێت که ڕوانگه و بۆچوونی ده‌وڵه‌ت قبووڵ ناکه‌ن به‌ڵام هه‌روا که خۆتان ده‌زانن ئه‌و لایه‌نه نوێنه‌ری گه‌لی سووریا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و گه‌له نییه و له ڕاستیدا ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌که‌ن. پرسیارێک که دێته پێش ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و کۆمیسیۆنه له‌سه‌ر ده‌ستووری سووریا قسان ده‌کات یان ده‌ستووری تورکیا؟
ئه‌سه‌د گوتیشی: پڕۆسه‌ی سیاسیی ژێنیڤ که له ساڵی 2012ی زایینی ده‌ستی پێکرا به بۆنه‌ی هه‌ڵویستی وڵاتانی نه‌یاری سووریا ئه‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بوو. وڵاتانی نه‌یاری سووریا ڕێگری له به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی هه‌ر پڕۆسهیێک ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش زۆر جیدی بێت وه‌ک سۆچی یان پرۆسه‌یێکی ئه‌رێنی و سه‌رکه‌وتوو وه‌ک ئه‌ستانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment