دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی لە زانستگای کوردستان بەڕێوەی دەچێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- زانستگای کوردستان بە هاوکاریی زانستگای سەلاحەدین و زانستگای ڕاپەرین دووهەمین کۆنفرانسی هاوبەشی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی بەڕێوەی دەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانستگای کوردستان بە ئامانجی هەڵگرتنی هەنگاوێکیتر بەرەو لێکۆڵینەوەی ئاکادیمیک و زانستییانە و هەروەها ناساندن و ڕۆشن کردنەوەی لایەنەکانی زمان و وێژە و فۆلکلۆری کوردی و بەرەو پێش بردنی ڕەوتی لێکۆڵینەوەی زانستی بە زمانی کوردی، دووهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی زمان و وێژەی کوردی و فارسی بەڕێوە دەبات.

تەوەری سەرەکیی کۆنفرانسەکە بریتییە لە: توێژینەوەی زاراوە ناسانە، ڕوانگەی نوێ لە بواری نووسینی ڕێزمان بۆ زمانی کوردی، خوێندنەوەی خەسارناسانەی زانستی فۆنیم، لێکۆڵینەوەی خەسارناسانەی ڕێنووسی کوردی، زمان ناسیی تیۆریک هەروەها توێژینەوەی زمان ناسیی کۆمەڵایەتی.

شایانی باسە بڕیارە کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی 19 و 20ی جۆزەردانی 1398ی هەتاوی واتا 9 و 10ی حوزەیرانی 2019ی زایینی لە شاری سنە زانستگای کوردستان بەڕێوە بچێت.

توێژەران دەتوانن وتارەکانی خۆیان تا ڕێکەوتی 20ی خاکەلێوەی 1398ی هەتاوی بە ناونیشانی کۆنفرانسەکە : https://conf.uok.ac.ir/kurdishstudies بنێرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51985

Your Comment

You are replying to: .
captcha