بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحما خەلیل قایمقامی شاری ئێزدی نشینی شەنگال لە باکووری پارێزگای نەینەوا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومدا وتی: عێراق قەرزداری دانیشتوانی شەنگالە و ئەو خەڵکە گیانفیدایی زۆریان کردووە و لەسەدەی 20دا ناڕەزایی خۆیان بۆ تەڤڵ بوون بە سووریا پیشان دا و مکووڕ بوون لەسەر عێراقی بوونی خۆیان، بەم حاڵەشەوە شەنگال باشترین پیاوانی خۆی لە پێناو بەرگری کردن لە عێراق لەدەست داوە.
ناوبراو درێژەی دا: ئێمە داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەکەین دەرد و مەینەتی شەنگالییەکان لەبەرچاو بگرێت، داواکاری بۆ بە پارێزگا بوونی ئەم شارە داخوازیی خەڵکە و لەم پێناوەدا ڕێگای یاساییش دەگیردرێتە بەر بۆ پاراستنی سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment