به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه 16-2-2019 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی و ڕێككه‌وتنی سیاسی كه په‌یوه‌ندیداره به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم و بارودۆخی كه‌ركووک و یه‌ک هه‌ڵوێستی كورد له‌به‌غدا كۆ بوووه‌وه و له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕۆژی شه‌ممه (16ی شوبات) به سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و به ئاماده‌بوونی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو.
كۆبونه‌وه‌كه كه به ده‌قیقه‌یێک وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، بارودۆخی سیاسیی كوردستان و عێراق و پارێزگای كه‌ركووک و ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان و ناوچه‌كه تاوتوێ كرا و دواپێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی گفتوگۆكان له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی سیاسی له نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و که‌رکووک و پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان به وردی هه‌ڵسه‌نگێندرا و ڕاوبۆچوونی له‌باره‌وه گۆڕدرایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، سیاسه‌تی یه‌كێتی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پابه‌نده به بنه‌ماكانی ڕێککه‌وتنی سیاسیی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، كه له ڕۆژی (5ی شوباتی 2019) ئیمزا كراوه كه به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بۆ دانانی پارێزگار و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی پارێزگاكه هاوكاتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بێت.
بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئاماده‌یه بۆ ڕێکكه‌وتنێكی سیاسیی گشتگیر كه پرسه‌كانی كوردستان و که‌رکووک و عێراق وه‌ک یه‌ک پاكێچ ڕێکكه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر بكرێ، به هاوكاری و هاوبه‌شی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌پێناوی به‌دیهێنانی یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كانی كوردستان و شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه كه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان بێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێک به بێ ڕێککه‌وتنی سیاسیی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌له‌كه‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی ناكات، له‌كاتێكدا كه ناوچه‌كه له به‌رده‌م گۆڕانكاریدایه و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت هه‌موو لایه‌نه‌كان یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2019-2-16
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment