بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم بەیاتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەنیازە لە دیداری بەرپرسانی یەکێتیدا باس لە پێشنیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە ئیدارەی هاوبەشی کەرکووک بکات.
بەیاتی زیادی کرد: پێشنیارەکەی ئەمریکا بریتییە لە جێگیر کردنی هێزە خۆجێییەکان و پۆلیس کە لە هاووڵاتییانی پارێزگای کەرکووک پێکهاتوون لە ناوەوەی پارێزگا و جێگیر کردنی هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵ لە دەڤەری ئەم پارێزگایە.
بەیاتی جەخت دەکاتەوە هەموو ئەتنیکەکانی کەرکووک ترسیان لە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارەی ئەمریکا هەیە چوونکە شڵەژاویی لێدەکەوێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment