به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) که له کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی چوار حیزبی کوردی به بۆنه‌ی 20مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و 100مین ڕۆژی مانگرتنی له‌یلا گوڤه‌ن به‌شداری کردبوو له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 20هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به پیلانێکی جیهانی و گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئیمرالییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان 20 ساڵه له زیندانی ئیمرالیدایه به‌ڵام ڕای گشتی له کتێب، ڕوانگه، بۆچوون، به‌رگرینامه و دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانی -که به مه‌به‌ستی دیموکراتیزه بوون له تورکیا و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئه‌نجام دراوه- ئاگادار کراونه‌ته‌وه. ئۆجه‌لان هه‌ندێک ڕێچاره‌ی گرنگی هه‌یه. له سه‌رده‌مێکدا ئه‌و بابه‌ته‌مان بینی. له ساڵانی 2013 بۆ 2015 له‌و دیدارانه‌ی که شاندی هه‌ردوولا به ئاگاداریی حکوومه‌تی تورکیاوه ئه‌نجامیان ده‌دا، دانووستان و گفتوگۆیێکی زۆر جیدی ئه‌نجام درا. هه‌موومان له 5ی ئه‌یپڕێڵی 2015وه کۆتایی هاتن به پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتی و سه‌پاندنی گۆشه‌گیری بۆ سه‌ر ئۆجه‌لانمان بینی.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه به گۆڕانکارییه گرنگه‌کان له ماوه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ ئیمرالی ده‌کات و ده‌ڵێت: پڕۆسه‌ی دانووستانی ئاشتییان بێ‌ئاکام هێشته‌وه. ئێمه سه‌رده‌مێکمان تێپه‌ڕاند که دایکان فرمێسکیان نه‌ڕشت. له دوایین دیدارێکدا که له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجاممان دا جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌گه‌ر چاودێرێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌م پڕۆسه‌یه‌دا نه‌بێت، پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ناو ده‌چێت و ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌شمان بینی و سه‌رده‌می هێنانه‌وه‌ی ته‌رم بۆ ناوچه جۆراوجۆره‌کانی تورکیاشمان ئه‌زموون کرد.
په‌روین بوڵدان گوتیشی: له ڕاستیدا 100 ڕۆژه که له‌یلا گوڤه‌ن مانی له خواردن گرتوووه. سه‌دان که‌س له زیندان و ده‌ره‌وه‌ی زیندان مانیان له خواردن گرتوووه. له داواکارییێک قسه ناکه‌ن که ناکرێ جێبه‌جێ بکرێت و ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت ئه‌و یاسایانه جێبه‌جێ بکات که خۆی په‌سه‌ندی کردوووه. چوونی مێهمه‌ت ئۆجه‌لان برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ دوورگه‌ی ئیمرالی ئه‌ویش یه‌ک جار پاش ساڵی 2015ی زایینی تاوه‌کوو ئێستا به مانای لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان نییه. یاساکانی وڵاتی تورکیا چوونی پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌ی ئۆجه‌لان بۆ زیندانی ئیمرالی ده‌گرێته‌وه. لێره‌وه جارێکی دیکه ڕایده‌گه‌یێنین بۆ ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستیی گوڤه‌ن و هاوڕێیانی له‌مه زیاتر خراپتر نه‌بێت ده‌وڵه‌ت ده‌بێ داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ بکات. ده‌بێ هه‌رچی زووتر کۆتایی به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بهێنرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی ئاکشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment