مه‌سروور بارزانی و فالح فه‌یاز له‌سه‌ر ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان گفتوگۆیان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆ بوووه‌وه‌ و دۆخی ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ی داعشیان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌راوێزی کۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز ڕاوێژکاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگیی دیاری كردنی میكانیزمێک بۆ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان (ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان).

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌سروور بارزانی ڕوونیشی كرده‌وه‌ که‌ كرده‌وه‌كانی چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش له‌ پارێزگاكانی كه‌ركووک، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله‌ و چه‌ند ناوچه‌یێكی ئه‌نبار زیادیان كردوووه‌.

ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌وه‌ش كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و فكری توندڕه‌وی ڕێكخراوه‌كه‌ پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه‌.

له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی كه‌ركووكیش هه‌ردوولا كۆک بوون له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووک به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌وشی سووریا و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی تاوتوێ كرا.

مه‌سروور بارزانی که‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی هه‌رێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ کۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای کردوووه‌ له‌گه‌ڵ ئانیگریت كرامپ كارینباوه‌ر سه‌رۆكی پارتی CDU، كه‌ پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیایه‌، كۆ بوووه‌وه‌.

پێشتریش هه‌ر له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا کۆ بوویه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51926

Your Comment

You are replying to: .
captcha