به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل به که‌ناڵى بی بی سی ڕاگه‌یاندوووه: تا ئێستا حکوومه‌تى دیمه‌شق هیچ وه‌ڵامێکى ڕه‌سمى پێشنیازهکانیانى نه‌داوه‌ته‌وه که له ڕێگه‌ى ڕووسیاوه پیشکه‌شیان کردوووه بۆ گه‌ڕانه‌وه و ڕاده‌ست کردنى سنووره‌کان به چاودێریى ڕووسیا له چوارچێوه‌ى ڕێککه‌وتنێکى سیاسیی گشتگیردا.
ئاڵدار خه‌لیل ئه‌وه‌شی وتوووه: ئیداره‌ى ئه‌مریکا تا ئێستا هه‌ڵوێستى ڕوون نییه له‌سه‌ر دروست کردنى ناوچهیێکى ئارام له سووریادا به‌ڵام به هیچ شێوه‌یێک ناوچه‌ى ئارام له ژێر کۆنترۆڵی تورکیادا قبووڵ ناکه‌ن .
ئاڵدار خه‌لیل جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه که هه‌سه‌ده پێشنیازی کردوووه هێزێکى تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان به درێژاییی سنوور له‌گه‌ڵ تورکیادا جێگیر بکرێت هه‌رچه‌نده جێبه‌جێ کردنى ئه‌م پێشنیازه چه‌ندین گرفت و ئاسته‌نگى له به‌رده‌مدایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment