کوردپرێس:
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی توندڕەوی بزاڤی نەتەوەپەرەستی تورکیا لە لێدوانێکدا وەڵامی سزایی تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی داوەتەوە و وتوویەتی لە تورکیا نەک هەر ئێستا بەڵکوو هەرگیز لە مێژوودا شوێنێک بەناوی کوردستان بوونی نەبووە.
ئەو وتانەی دەوڵەت باخچەلی لە وەڵامی لێدوانێکی سزای تەمەڵیدا هاتووە کە لەبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیاوە وتبووی هەدەپە لە ناوچە کوردستانییەکانی تورکیا سەردەکەوێت.
باخچەلی هەر لە وەڵامی ئەو لێدوانەی هاوسەرۆکی هەدەپەدا وتوویەتی: "لێدوانەکەی سزایی تەمەڵی لە عەقڵییەتێکی ڕزیوەوە هەڵدەقوڵێت بۆیە خەیانەت نەبێت هیچی دیکەی تێدا نیە. لە تورکیا جێگایێک بە ناوی کوردستان بوونی نیە و بە درێژاییی مێژووش بوونی نەبووە."
ناوبراو ئیدعاشی کرد هەدەپە بۆتە هۆکاری سەرەکی بۆ ڕووخاندنی تورکیا بۆیە دەبێت بە قورستیرین شێوە باجی هاوکاری کردنیان لەگەڵ پەکەکە بدەن.
Your Comment