بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوبەری بەنداوەکان له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ بە هاوڵاتی-ی ڕاگەیاند: بەنداوەکان دەکەونە سەرسنوورەوە دوانیان دەکەونە سەر سنووری عێراق و تورکیاوە، دانەیێکیشیان دەکەوێتە ناو خاکى هه‌رێمه‌وه له سنوورى بارزان، ناوی بەنداوەکانیش حاجی بێ و قەرەداغ و زابی بچووکه.
ناوبراو وتیشی بڕی تێچوی ئەو سێ بەنداوە بەهاوبەشی له‌لایه‌ن تورکیا و عێراقه‌وه دابین دەکرێت و هەرگوند و ناوچەیێک بکەوێتە ژێر ئاوەوە قەرەبوو دەکرێتەوە.
هەرسێ بەنداوەکە زیاتر لە ملیارێک مه‌تر سێجا ئاو دەگرن و 150 مێگاوات کارەبا بەرهەم ده‌هێنن.
ئومێد ئەحمهد بەڕێوبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم دەڵێت: دواى ته‌واو بوونى به‌نداوه‌کان وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌بایان له‌سه‌ر داده‌نرێت.
بڕیارە هێزی سەربازی هاوبەش لە نێوان تورکیا و عێراق پێکبهێنرێت، بۆ چاودێری کردنى کاره‌کانى جێبەجێ کردنی بەنداوەکە، بەپێی زانیارییەکانیش بەشێک لەو هێزە پێشمەرگە دەبن.
مەجید کاکە ڕەش ئەندازیاری ژینگە و ئاو پێیوایه به‌نداوه‌کان جگه‌له‌وه‌ى سوودیان بۆ زیادبوونی ئاوی سەر زەوی و بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت، هەلی کاریش بۆهاوڵاتیانی کوردستان دەڕەخسێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment