تورکیا و عێراق سێ بەنداو لە هه‌رێمی کوردستان دروست دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوبەری بەنداوەکان له‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حکوومەتی تورکیا و عێراق سێ بەنداوی گەورە لە ناوچە سنوورییەکانی هه‌رێم و تورکیا دروست دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوبەری بەنداوەکان له‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ‌ بە ‌هاوڵاتی-ی ڕاگەیاند: بەنداوەکان دەکەونە سەرسنوورەوە دوانیان دەکەونە سەر سنووری عێراق و تورکیاوە، دانەیێکیشیان دەکەوێتە ناو خاکى هه‌رێمه‌وه‌ له‌ سنوورى بارزان، ناوی بەنداوەکانیش حاجی بێ و قەرەداغ و زابی بچووکه‌.

ناوبراو وتیشی بڕی تێچوی ئەو سێ بەنداوە بەهاوبەشی له‌لایه‌ن تورکیا و عێراقه‌وه‌ دابین دەکرێت و هەرگوند و ناوچەیێک بکەوێتە ژێر ئاوەوە قەرەبوو دەکرێتەوە.

هەرسێ بەنداوەکە زیاتر لە ملیارێک مه‌تر سێجا ئاو دەگرن و 150 مێگاوات کارەبا بەرهەم ده‌هێنن.

ئومێد ئەحمه‌د بەڕێوبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم دەڵێت: دواى ته‌واو بوونى به‌نداوه‌کان وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌بایان له‌سه‌ر داده‌نرێت.

بڕیارە هێزی سەربازی هاوبەش لە نێوان تورکیا و عێراق پێکبهێنرێت، بۆ چاودێری کردنى کاره‌کانى جێبەجێ کردنی بەنداوەکە، بەپێی زانیارییەکانیش بەشێک لەو هێزە پێشمەرگە دەبن.

مەجید کاکە ڕەش ئەندازیاری ژینگە و ئاو پێیوایه‌ به‌نداوه‌کان جگه‌له‌وه‌ى سوودیان بۆ زیادبوونی ئاوی سەر زەوی و بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت، هەلی کاریش بۆهاوڵاتیانی کوردستان دەڕەخسێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51890

Your Comment

You are replying to: .
captcha