هەمبەر کوردەکان، داعش تەنها ڕێگای مەرگی لەبەردەستدایە

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی گاردیەن دەنووسێت چیدی ڕێککەوتنی چوونەدەرەوەی ئەمن بۆ هێزەکانی داعش لەئارادا نییە، وەکوو ئەوەی کە لە ساڵی 2017 بۆ چوونەدەرەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ڕەقە پێکهێنرا و ئێستا هەمبەر هێزە کوردەکان داعش تەنها ڕێگای مەرگی لەبەردەستدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە سەرکردایەتیی کوردەکان لە چەند ڕۆژ پێش ئێستاوە ئۆپەراسیۆنی دەرکردنی داعشیان لە ناوچەیێکی 2 کیلۆمەتری چوارگۆشەدا دەست پێکردووە و بە گوێرەی نووسراوەکەی گاردیەن ئێستە بەستێن بۆ جەژنی سەرکەوتنی هێزە کوردەکان بەسەر داعشدا لە نزیکی گوندی باغۆز فەراهەم کراوە.

ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژە بەوە دەکات کە هێزە کوردەکانی سووریا لە ساڵی 2017 لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەیاندا بۆ ئازاد کردنی ڕەقە پێشنیاریان بە داعش کرد ئەو شارە لە ڕێڕەوێکی ئەمنەوە بەجێ بێڵێت، بەڵام ئەمجارەیان پێشنیارێکی لەم چەشنە لە ئارادا نییە.

فەرماندە کوردەکان دەڵێن سەرسەختترین و کارامەترین هێزەکانی داعش لەم ناوچەیەدا بوونیان هەیە و ئامادە نین خۆیان تەسلیم بکە. ئەوان مەرگیان هەڵبژاردووە.

گاردیەن دەڵێت ڕەنگە داعش هێشتا ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی بیانی بە بارمتە گرتبێت تا وەکوو کارتی گوشار کەڵکیان لێوەربگرێت وەکوو جان کانتلی کە هاووڵاتیی بەریتانیایە.

عەدنان عەفرینی، فەرماندەیێکی کوردی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە گاردیەنی وتووە: پاشماوەکانی داعش لەم ناوچەیەدا لە کارامەترین و تواناترین و پابەندترین هێزەکانی ئەم گرووپەنە و ئامادە نین کە خۆیان تەسلیم بکەن و بە شێوەیێکی بەربڵاو کەڵک لە خۆکوژ و توونێل وەردەگرن بۆ دەربازبوون لە گەمارۆی هێزە کوردەکان.

ژمارەیێک لە میدیاکان وەکوو ئاسۆشیتێدپرس و فرانس پرس باس لە زیاتر بوونی هێرشەکانی داعش و ئارام بوونەوەی پێشڕەوییەکان دەکەن.

بەم حاڵەشەوە عەدنان عەفرینی مزگێنی داوە کە تا چەند ڕۆژی دابێ جەژنی کۆتایی هاتنی داعش لە سووریا بەڕێوە دەچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51873

Your Comment

You are replying to: .
captcha