سامر غه‌زبان: هه‌رێم پابه‌ندی ڕاده‌ست کردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "زۆر گه‌شبینم به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا و له ‌ئێستادا هه‌رێم ڕۆژانه‌ 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامه‌نووسیدا له‌ کاتى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ نه‌وتییه‌کانى به‌سره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندى ڕێککه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت به‌پێى یاساى بودجه‌ى 2019 به‌ ڕاده‌ست کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌.

غه‌زبان گوتیشی: هه‌رێم له‌ ئێستادا 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه‌ هه‌نارده‌ ده‌کات و له‌ کۆتاییى ئه‌مساڵدا ده‌یگه‌یێنێته‌ 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ته‌ئیكدیشی كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ له ‌كۆتا سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كۆ بوووه‌ته‌وه‌.

سامر غه‌زبان باسی له‌وه‌ش کرد: له‌گه‌ڵ هه‌رێم ته‌نها جیاوازییان له‌سه‌ر دابه‌ش کردنى قازانجه‌کانه‌ له‌ نێوان حکوومه‌ت و کۆمپانیاى ئێکسۆن مۆبیل و له‌باره‌ى پڕۆژه‌کانى باشوورى عێراق و پێی وایه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حکوومه‌ت نه‌ک کۆمپانیاکان.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌ى 2019ی عێراق ده‌بێت هه‌رێم ڕۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى عێراق بکات بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه‌بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بنێردرێت.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51870

Your Comment

You are replying to: .
captcha