١٢ شوبات ٢٠١٩ - ١٧:١٤
شانۆی "کافە چیا" نمایش دەکرێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- شانۆی "کافە چیا" بەرهەمی هونەرمەند سابر دڵبینا لە سەر ئەرکی حەوزەی هونەریی ئیدارەی ڕۆشنبیریی کوردستان لە سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش دەکرێت.

کوردپرێس:

ئەمین مورادی بڕیاردەری حەوزەی هونەریی کوردستان لەو باریەوە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند لە چوارچێوەی بەرنامە تایبەتەکانی ئاهەنگی چلەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا شانۆی "کافە چیا" بەرەمی هونەرمەندی سنەیی سابر دڵبینا لە 23 بۆ 25ی ڕێبەندانەوە کاتژمێر 6 و نیوی پاش نیوەڕۆ لە پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە نمایش دەکرێت و بەشدارییش بۆ هەمووانە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو شانۆیە هەوڵ دەدات ڕووداوەکانی سەردەمی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بگێڕێتەوە و شانۆیێکی جێی پەسند دەبێت بۆ ئەو بەرەیەی ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەیان بە چاو نەبینیوە.

مورادی گوتیشی: زۆرینەی ڕووداوەکانی ئەو شانۆیە لە چاخانەیێکی ناوجادەی سنە بۆ مەریوان ڕوو دەدات و بەسەرهاتی چەند سەربازێک دەگێڕێتەوە کە بۆ یارمەتیدانی شۆڕشگێڕانی ئەو دەم نافەرمانیی گەورەکانیان کردووە و لە بنکە سەربازییەکەیان ڕایانکردووە و پاشان فەرمانبەرانی شا ئەو سەربازانە دەکوژن.

سابر دڵبینا ساڵی 1347ی هەتاوی لە دایک بووە. بڕوانامەی ماستەری زمان و ئەدەبی وەرگرتووە و لە ساڵی 1360ی هەتاوییەوە وەکوو قوتابی لە لای دوکتور قوتبەدین سادقییەوە چالاکیی هونەریی دەست پێکردووە.

ئەو دەرهێنەر و شانۆنووسە کوردستانییە جگە لە کاری نووسەری و دەرهێنەریی چەندین شانۆ، لە فیلمی سینەمایی و زنجیرە دراما و چەندین شانۆشدا وەکوو ئەکتەر دەوری بینیوە.

News Code 51848

Your Comment

You are replying to: .
captcha