به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه به‌وه ده‌کات ھه‌ر دوو لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان متمانه‌یان به یه‌ک نه‌ماوه و به ھۆی ئه‌و بێ متمانهیییهوه په‌نا بۆ ڕێککه‌وتنی دووقۆڵی ده‌به‌ن.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود له‌باره‌ی ھه‌وڵه‌کانی ھه‌ر دوو لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ڕێککه‌وتن و ئیمزاکردنی ڕێککه‌وتنێکی ھاوبه‌ش له نێوانیان قسه‌ی کرد و گوتی: "له دوای ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که خۆیان ناویان لێنا ڕێککه‌وتنامه‌ی ستراتیجی له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕه‌نگه ئێستا و به تایبه‌ت له دوای دانانی سه‌رکۆماری عێراق له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌و ڕێککه‌وتنه کۆتایی پێھاتبێت و له ئێستاشدا ھه‌ردوولا ھه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێککهوتنێکیتر ئه‌نجام بده‌ن که ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ش له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستادا ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت چوونکه پارتی له ھه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ده‌نگی زیاتری ھێناوه و کورسییه‌کانی زیاتره و ده‌نگ و کورسییه‌کانی یه‌کێتی که‌متره، ئه‌گه‌ر ڕێک بکه‌ون پێده‌چێت ئه‌و ڕێککه‌وتنه بۆ چه‌ند ساڵێکی داھاتوو به‌و شێوه‌یه بڕوات و یه‌کێتی به به‌شه‌که‌ی خۆی ڕازی نه‌بێت که ئه‌وه‌ش یه‌کێکه له کێشه‌کان".
ناوبراو گوتیشی: "ئه‌نجامی ناکۆکییه‌کانی ھه‌ردوولا ئه‌وه‌یه بگه‌نه ڕێککه‌وتن و کۆتایی به کێشه‌کانیان بھێنن چوونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه ڕێکنه‌که‌ون ئه‌وا ره‌نگه کێشه بێت بۆ ھه‌موو لایێک، ھه‌روه‌ھا باوی سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ییش نه‌ماوه و چاره‌سه‌ر ته‌نھا ڕێککه‌وتنه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت چه‌ندێک زیاتریان ده‌ست بکه‌وێت له یه‌کتر و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتنه‌که‌یان ماوه‌ته‌وه."
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود ڕاشیگه‌یاند: "له نێوان ھه‌ردوولا بێ متمانهیییێک دروست بوووه به‌تایبه‌ت له باره‌ی دانانی پارێزگاری که‌رکووک که ده‌ڵێن پێویسته له یه‌ک ڕۆژدا کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی پاریزگای که‌رکووکیش ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش بێمتمانه‌یی ھه‌ر دوو لایه و ده‌ترسن له‌وه‌ی ئه‌و بڕیارێک بدات و ئه‌ویتر له ده‌ستی ده‌ربچێت، ئه‌مه‌ش وای کردوووه قسه و لێدوانی پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر بده‌ن و قسه‌کانیان ھاوشێوه‌ی یه‌ک نه‌بێت."
ناوبراو له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌که زیاتر قسه‌ی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌و ڕێککه‌وتننانه‌ی ھه‌یه له‌سه‌ر بیره نه‌وت و وه‌زاره‌ت و په‌رله‌مان و باڵیۆز و ئهوانهیتره و زیاتر ڕێککه‌وتنه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه‌کانی خۆیانه نه‌وه‌ک یه‌کھه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان، پێم وایه ئه‌م ڕێککه‌وتنه نوێیه‌ی بڕیاره له نێوان یه‌کێتی و پارتی ئه‌نجامی بده‌ن په‌یوه‌ندی به متمانه‌ی نێوانیانه‌وه ھه‌یه که زیاتر بێ متمانه‌یی ھه‌یه له نێوانیان و ڕه‌نگه به نووسراو و ئیمزا بگه‌نه ئه‌نجامێک تاوه‌کوو ھیچ لایێکیان له ڕێککه‌وتنه‌که په‌شیمان نه‌بێته‌وه."
ھه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ر دوو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ بوونه‌وه و ھه‌ردوولا ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پێک‌ھێنانی لیژنه‌یێکی ھاوبه‌ش بۆ نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ڕێککه‌وتنێکی سیاسیی ھاوبه‌ش له نێوانیاندا.
سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به ھه‌نگاوه‌کانی پێک‌ھێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت گوتی: "له میانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ھه‌نگاوه‌کان بۆ پێک‌ھێنانی حکوومه‌ت جددیتر بوون و ره‌نگه گه‌یشتبنه ئه‌نجامێک، پێده‌چێت یه‌کێتی داوای ئه‌وه بکات سه‌ره‌تا ھه‌ردوولا ڕێکبکه‌ون له نێوان خۆیاندا پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانیتر گفتوگۆ بکه‌ن به‌ڵام پارتی ده‌یه‌وێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بھێنێته ناو گفتوگۆ و دانووستانه‌کانه‌وه که ئه‌وکات ده‌بنه سێ لایه‌ن به‌ڵام ئه‌م سێ لایه‌نه به لای یه‌کێتییه‌وه قبووڵ نییه، وا دیاره له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ھه‌ردوولا و به‌پێی لێدوانه‌کانی خۆیان ھه‌ندێک ھه‌نگاویان نابێت به‌ڵام به‌پێی لێدوانه جیاجیاکانی خۆیان ده‌رده‌که‌وێت که تا ئێستا ماویانه بگه‌نه ڕێککه‌وتن."
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود پێشبینی ده‌کات ھه‌نگاوه‌کانی پێک‌ھێنانی حکوومه‌تی نوێ جددیتر ببنه‌وه و له میانی مانگێکدا حکوومه‌ت پێکبھێنرێت.
ناوبراو له‌باره‌ی گۆڕانکارییه‌کان له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت و گۆڕانی کاندیدی پۆستی سه‌رۆکوه‌زیران له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان و کاریگه‌ریی ئه‌و گۆڕانکارییانه له‌سه‌ر کاروباری حکوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: "ھه‌موو گۆڕانکارییێک و ھه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌یه که به ڕێچکه‌ی ئه‌وه‌ی پێشووتردا نه‌چێته‌وه، ھه‌روه‌ھا کابینه‌ی پێشووی حکوومه‌ت کابینه‌یێکی باش نه‌بوو له ھه‌مان کاتدا په‌رله‌مانیش به ھه‌مان شێوه په‌رله‌مانێکی باش نه‌بوو به‌ڵام ئێستا ڕه‌نگه جیاوازی ھه‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ھه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌ڕوات و نه‌وت تا ئێستا به به‌رده‌وامی ده‌فرۆشرێت و ئه‌وانه‌ش وا ده‌کات ئه‌گه‌ر به ھێواشی ھه‌نگاوی بۆ بنێن و باری دارایی و ئابووری باش ببێت ئه‌وا کابینه‌ی حکوومه‌ت ده‌توانێت ھه‌ندێک ھه‌نگاو بنێت به‌ڵام کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئێمه ئه‌وه‌یه که سیسته‌ممان نییه و ئه‌گه‌ر سیسته‌مت نه‌بوو ھه‌رچه‌نده که‌سه‌کان بگۆڕیت ھه‌ر به دوای ئه‌و ڕێچکه‌یه‌ی پێشتردا ده‌ڕوات که ھه‌بوووه."
ئه‌و گوتیشی: "ئێمه سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنمان نییه له وڵات‌دا که ده‌ستووره که ده‌ستووریش نه‌بوو سیسته‌می حوکمڕانی دیاری ناکرێت، ئه‌گه‌ر سیسته‌می حوکمڕانیش دیاری نه‌کرا ئه‌وکات یاساکان ڕێکناخرێت و مافی تاک و کۆمه‌ڵ و پلانی وڵات دیاری ناکرێت، ئه‌وانه‌ش نه‌بوو ئه‌وکات به میزاج کار ده‌کرێت بۆیه پێویسته کاری خولی نوێی په‌رله‌مانی کوردستان دانانی ده‌ستوور بێت و ئه‌وکات بتوانێت پێوه‌ر دابنێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرسیارێتی له ھه‌رێم وه‌رده‌گرن".
سکرتێری حزبی سۆسیالیست له به‌شێکیتری لێدوانه‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک لایه‌نی براوه‌ی ھه‌ڵبژاردن گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کراوه و داوایان لێکراوه به‌شداری له حکوومه‌ت بکه‌ن و جه‌ختی کرده‌وه: "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ کراوه و باس کراوه به‌ڵام تا ئێستا گفتوگۆیێکی جددی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌کراوه چوونکه ئه‌وه‌ی تا ئێستا ھه‌یه ته‌نھا کۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌کانه و په‌رله‌مانی کوردستانیش تا ئێستا کۆبوونه‌وه‌ی خۆی نه‌کردوووه و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی دانه‌ندراوه، به دانانی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌وکات داوا له گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌کرێت که حکوومه‌ت پێکبھێنن، دوای ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌ی ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێک‌ھێنانی حکوومه‌ت به ڕه‌سمی ده‌ست به گفتوگۆ و دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ده‌کات".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment