ھۆشیار زێباری ڕەخنەی توند لە دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی عێراق کەوتنەتە ناو مەنجەڵی سیاسەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی "الشرق الأوسط" بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: "ئەو بڕیارە مێژوویەی دادگای فیدڕاڵی مانای ئەوەیە کە هاوڵاتی تاوانبارە تەنانەت ئەگەر بێتاوانیشی سەلمێنرابێت، هەروەها ئەوەشی سەلماند کە ئەو بڕیارە سیاسیانەی کە دەسەڵاتی دادوەری و لێکۆڵینەوەکان بە هەڵە سەلماندویانە، بەسە بۆ بێبەشکردنی هاوڵاتی لە بەکارهێنانی مافە سیاسییەکانی".

هۆشیار زێباری باسی لەوەشکردووە کە کارکردنی دادگای فیدڕاڵی بە دەقەکانی دەستوور تەنها بۆ فریودانی ناوخۆ و دووڕوویی نێودەوڵەتییە، بۆیە چیتر کەسێکی ستەملێکراو و مافخورا و ناتوانێت حەقی خۆی وەربگرێتەوە.

ناوبراو دەشڵێت: "ئەوە حاشاهەڵنەگرە کە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ سەندنەوەی متمانە لێم بڕیارێکی سیاسی بوو، بەو بەڵگەیەی کە دەستەی دەستپاکی سەرجەم من بێتاوان دەرکرد لە سەرجەم ئەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵم".

News Code 5181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha