بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی 19ی دیسمبێری 2019 لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا ڕایگەیاند 2000 هێزی وڵاتەکەی لە سووریا دەکشێنەوە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگەیاند: جه‌نه‌راڵ ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بە هەواڵنێرانی وتووە: "هێزه‌كانمان له رووی ژماره‌وه جێگیرن و گۆڕانكاریێکی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ردا نایه‌ت بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئەمریکا ئه‌و هێزانه ده‌باته عێراق كه له سووریا دهیانكشێنێتهوه، جه‌نه‌راڵ ڤۆتێل گوتوویه‌تی: "پێموانییه ویلایه‌ته یهكگتووهكان به‌شێوه‌یێكی فراوان ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق زیاد بكات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئەمریکا له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هێزه زه‌مینییه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه هه‌ر وه‌ک چۆن دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی داوه".
ڤۆتێل كه سه‌په‌رشتیی هێزه‌كانی ئەمریکا ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "كاتی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له سووریا په‌یوه‌سته به ره‌وشی وڵاته‌كه، چوونكه شه‌ڕڤانه‌كانی سووریای دیموكراتی كه واشنتن پاڵپشتیان ده‌كات، ده‌ستیان به دوا هێرش بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش كردووه له نزیک سنووره‌كانی عێراق".
ڤۆتێل به‌و رۆژنامهوانانهی گوتووه كه له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یاوه‌ریی ده‌كه‌ن "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به كشانه‌وه، پێموایه ئێمه له‌سه‌ر ئاراستهیێكی راستین، گواستنه‌وه‌ی كه‌سه‌كانیش ئاسانتره له گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، هه‌ر بۆیه ده‌ستمان به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه كردووه كه پێویستمان پێی نییه له سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment