بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەسانەی لە ناوچەکە هاتوچۆ دەکەن دەڵێن "رۆژانە هێزەکانی تورکیا لە سنووری سووریا بە ئاگر و تەقە کردن هاوڵاتیانی سەر سنوورەکان دەکوژن، قاچاخچیەکانیش دەستگیر دەکەن، سەرەڕای هەڕەشەو سووکایەتی پێکردنیان لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیاوە."
روانگه‌ی سووری باسی لەوەش کردووە، كه ته‌نها له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ١٢هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی سووریا له‌سه‌ر سنووری تورکیا – سووریا بێ سەروشوێن بوون لە هەوڵی ئەوەدا بوون بپه‌ڕنه‌وه بۆ توركیا.
ڕێکخراوەکە ڕوونیشی کردوەتەوە، ئەو ١٢ هاوڵاتیە بە هاوکاری قاچاخچى گەشتونەتە ڕێگەیێک نزیک گوندی ئیدلیب و كه‌شوهه‌وای ته‌ماویی ناوچه‌كه‌یان قۆستوه‌ته‌وه بۆ چوونه ناو خاكی توركیا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی جه‌ندرمه‌كان ده‌ستگیریان بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه بێسه‌روشوێن بوون و گیان لەده‌ستدانی دوانیشیان لەلایەن قاچاخچیەکانەوە پشتڕاست كراوه‌ته‌وه دوای بردنی پارەکانیان و تائێستاش چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه نادیاره گومان دەکرێت لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیاوە کوژرابن.
ئەمە لە کاتێکدایە تورکیا بە بیانووی لەناو بردنی تیرۆر بەردەوام هەڕەشەی هێرش کردنە سەر ناوچە کوردیەکانی سووریا دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment