به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید سلێمان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی عه‌فرین له لێدوانێکدا ئاماژه به‌و کارانه ده‌کات که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا له‌و شاره ئه‌نجام دراوه و ڕایده‌گه‌یێنێت: به بۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون پاش ئازادکردنه‌وه‌ی شاره‌که له ناوه‌ند و 7 ناحیه‌ی دیکه‌ی عه‌فرین ئه‌نجومه‌نمان دامه‌زراند. له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا تێکڕای ئیتنیکه‌کانی عه‌فرین له‌وان کورد، عه‌ره‌ب و تورکمان نوێنه‌ریان هه‌یه. له بواری په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ئاسایش، فه‌رمانگه حکوومییه‌کان و خزمه‌تگوزاره شاره‌وانییه‌کان چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرینگ جێبه‌جێ کران. سێ نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره و 27 کلینیکمان له عه‌فرین دامه‌زراندوووه. له‌و ناوه‌ندانه‌دا ڕۆژانه یه‌ک هه‌زار نه‌خۆش به‌خۆڕایی چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ ده‌کرێت. له تێکڕای ناحیه‌کانی عه‌فرین کلینیکه‌کان کراوه‌یه و زۆربه‌ی پزیشک و په‌ره‌ستارانی ئه‌و کلینیکانه خه‌ڵکی عه‌فرینن که پاش ئازادکردنه‌وه‌ی عه‌فرین بۆ ئه‌و شوێنه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له عه‌فرین و چه‌ندین ناحیه‌ی جۆراوجۆر 249 قوتابخانه‌مان دروست کردوووه. نزیک به 45 هه‌زار قوتابی له‌و قوتابخانانه ده‌رس ده‌خوێنن. تێکرای قوتابخانه‌کانمان نۆژه‌ن کردۆته‌وه. یه‌ک هه‌زار و 600 مامۆستا له‌و قوتابخانه وانه ده‌ڵێنه‌وه. ئامانجمان دامه‌زراندنی زانکۆیێکی هاوبه‌ش به پشتیوانیی تورکیایه. له کاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی په‌که‌که زانکۆیێک له‌و شاره‌دا بوو به‌ڵام ئه‌و زانکۆیه و بڕوانامه‌که‌ی ئیعتبارێکی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوو. ئێمه به پشتیوانیی تورکیا داوای دروست کردنی زانکۆیێک ده‌که‌ین که بڕوانامه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت. هه‌زاران خوێندکاریش ئاماده‌ن.
سلێمان گوتیشی: ئامانجی ئێمه گۆڕینی عه‌فرین بۆ شارێک وه‌ک دیلۆک، هاتای، ئه‌سته‌نبۆڵ و ئه‌نقه‌ره‌یه. ده‌مانه‌وێت ئه‌و شاره وه‌ک دیکه‌ی شاره‌کانی تورکیا ببێته شارێکی باش بۆ ژیان. سنووری لقی زه‌یتوونی تورکیا تاوه‌کوو ناوه‌ندی عه‌فرین قیرتاو ده‌که‌ین. ئه‌و ڕێگایه ته‌نها ڕێگایێکه که له عه‌فرینه‌وه ده‌گاته تورکیا. هه‌ندێک کرده‌وه بۆ دامه‌زراندنی ژووری بازرگانیی عه‌فرینیش ده‌ستی پێکردوووه. به ئازادکردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج تێکڕای پێداویستییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له عه‌فرین دابین ده‌که‌ین. فه‌رهه‌نگی عه‌فرین هاوبه‌شییێکی زۆری له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی تورکیا هه‌یه. خزم و که‌سوکاری زۆربه‌ی خه‌ڵکی عه‌فرین له تورکیادا ده‌ژین. فه‌رهه‌نگی عه‌فرین جیاوازییێکی زۆری له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی جرابلۆس و ئیدلب هه‌یه. به فه‌رهه‌نگی تورکیا نزیکتره و عه‌فرین وه‌ک دیلۆک و ئافیوون وایه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی ئاکیت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment